دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شاری «تەدمۆر»ی سوریا
تشرینی یهکهم 22, 2022 14:29 Asia/Tehran
ئاژانسی فەرمیی سوریا دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی لە شاری «تەدمۆر» راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا) لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی سوریا گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە شاری «تەدمۆر» دۆزیوەتەوە کە ١٢ تەرمی لێ دەرهێناوە. وا دیارە تاقمی تیرۆریستی داعش لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئەم ناوچەیەدا لە قەڵاچۆی کردوون.
ئەم ڕاپۆرتە باسی ئەوەشی کردووە کە، دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لە سووریا ئەم تەرمانەیان بردووە گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی ناسینەوە.
تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی 2011ـەوە کۆنترۆڵی ناوچەیەکی بەرفراوانی سووریای بە دەستەوە گرت کە وردە وردە پێیان چۆڵ کرا.
ئەم گروپە تیرۆریستییە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٧ دوو جار شاری «تەدمۆر»یان داگیرکرد، بەڵام دواجار لەلایەن سوپای سووریاوە ئازاد کرا.