ڕۆڵی ئاڵوگۆڕی ئەزمونی پەرلەمانی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و تاران
جێگری سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی پەرلەمانی سوریاو ئێران لە پەرلەمانی سوریا وتی: کۆبوونەوەی دۆستانە و ئاڵوگۆڕی ئەزمونی پەرلەمانی دەتوانێت دیارترین و گرنگترین ڕۆڵ لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو نەتەوە و دوو وڵاتی برادا بگێڕێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڕۆژی یەکشەممە، «هەیفا جومعە» کە سەرۆکایەتیی شاندێکی پەرلەمانی بە نیازبوو سەردانی تاران بکات، پێش وەڕێکەوتن ڕایگەیاند: ئەم گەشتە لەسەر بانگهێشتی «عەباس گۆڵڕوو»، جێگری سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی پەرلەمانی ئێران و سوریا ئەنجام دەدرێت و شانازی بە ئامادە بوونمان لە تاران دەکەین.
نوێنەری پەرلەمانی سوریا ئەوەشی خستەڕوو:ئامانجی دۆستان و برایانمان لەمەجلیسی شورای ئیسلامی و هەروەها لە پەرلەمانی جەماوەریی سوریا هەمیشە پەیوەندیی نێوان لیژنەکان و ئاڵووێرای کۆبوونەوە بووە و پێمان وایە کە ژمارەی کۆبوونەوە و گفتوگۆکان و ئاڵوگۆڕکردن لە ئەزمونەکانی پەرلەمانی دەتوانێت دیارترین و گرنگترین ڕۆڵ بگێڕێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دا.
جێگای ئاماژەیە، گەشتی شاندەکەی سووریا بۆ ئێران لە وەڵامی سەردانەکەی ساڵی ڕابردووی گروپی دۆستایەتی ئێران بۆ دیمەشق ئەنجام دەگرێت.