ڕووسیا: بەرەی نوسرە بە ھۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێنەوە بەنیازی هێرش کردنە سەر بنکەی «حەمیمیم»ـە
ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ئامادەیی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرەی بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانیی «حەمیمیم»ی ڕووسی لە سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن، ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی سپۆتنیک،«ئۆلیگ ئیگۆرۆڤ» جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا لە وتارێکدا ڕایگەیاند: تاقمی تیرۆریستی نوسرە و گروپی تیرۆریستی ناسراو بە "پارتی تورکستانی ئیسلامی" بەنیازن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن هێرش بکەنە سەر «حەمیمیم»، واتە گەورەترین و گرنگترین بنکەی سەربازیی ڕوسیا لە سوریا.
«ئیگۆرۆڤ» ڕاشیگەیاند: ئامادەکاری بۆ بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە بازنەی ٧٠ کیلۆمەتر بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشە لە وۆرکشۆپەکانی ناوچەی «حەربە ئەلجۆز» ئەنجامی گرتووە.
جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا هەروەها شەوی ھەینی باسی هێرشەکانی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە بۆ سەر ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریای کردبوو کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا زیادی کردووە.
پێشتریش لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا«ئیگۆرۆڤ» ڕایگەیاند بوو کە تچەکدارانی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە بەنیازن بە گولەی ژەهراوی هێرش بکەنە سەر خەڵکی مەدەنی و سوپای سوریای پێوە تۆمەتبار بکەن.