بەردەوامیی تاڵان و بڕۆی نەوتی سوریا لەلایەن داگیرکەرانی ئەمریکییەوە
لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکا جارێکی دیکە نەوتی سووریایان تاڵان کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو لە گردوپەڕی «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا نەوتی ئەم وڵاتەیان بە تانکەر گواستووەتەوە بۆ عێراق.
سەرچاوە ناوخۆییەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە کاروانێکی داگری ٤٣ تانکەر نەوتی دزراوی بیرە نەوتەکانی سوریا بوو بەھۆی هێزەکانی ئەمریکاوە لە ناوچەی ئەلجەزیرە لە حەسەکەی داگیرکراو، لە ڕێگەی دەروازەی نایاسایی ئەلمەحمودیەوە بۆ باکووری عێراق گواسترایەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی داگیرکەری ئەمریکی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش دەیان تانکەری ھەڵگری نەوتی دزراوی زەوییەکانی سوریایان لە ڕێگای دەروازە نایاساییەکانی گردوپەڕی حەسەکەوە گواستووەتەوە بۆ عێراق.
حکومەتی سوریا گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو میلیشیا و ئەمریکییانە لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا جگە لە تاڵانکردنی نەوت هیچ ئامانجێکی تریان نییە و بوونیان نایاساییە.