تشرینی دووه‌م 07, 2022 14:32 Asia/Tehran
  • هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ڕەقە و قامیشلیی سوریا

سەرچاوە سوورییەکان شەوی دووشەممە ڕایانگەیاند کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا ڕەقە و قامیشلویان لە سوریا کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی سوپای تورکیا خاڵی پشکنین و بازگەکانی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندی «ئەلئەرتەوازیە»یان کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناحیەی «عەین عیسا» لە باکووری ڕەقە کردۆتە ئامانج.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی تورکیادا چەکدارێکی «ھەسەدە» کوژراوە و دوو چەکداری دیکەش بە خەستی بریندار بوونە.

هەروەها فڕۆکه بێ فڕۆکەوانەکەی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی له قامیشلۆ که دەکەوێته باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کرده ئامانج و بەپێی ئەم ڕاپۆرته فەرماندەرێکی «ھەسەدە» کوژراوەو٣هاوڵاتیی سڤیلیش بریندار بوونە.

سوپای تورکیا لەئێستادا زیاتر لە سەد بنکەی نایاسایی لە باکوری سوریا دامەزراندووە. ئەنقەرە بانگەشەی ئەوە دەکات کە بوونی هێزەکانی لە باکوری سوریا بە ئامانجی پێشگرتنە لە هەڕەشەی گروپە چەکدارە کوردییەکان، بەڵام دیمەشق ئەم کارە بە داگیرکاری دەزانێت.

سەرپەیڤ