تشرینی دووه‌م 09, 2022 23:06 Asia/Tehran
  • سەرۆکی تاقمۆکەی تیرۆریستی ئەحرارۆ شام وەلانرا

سەرۆکی تاقمۆکەی تیرۆریستی ئەحرارۆشام بە هۆی ناکۆکیی نێوخۆیی ئەم تاقمە وەلانراو سەرکردەیەکی نوێ بۆ ئەم گرووپە هەڵبژێردرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، پێنج گرووپی تیرۆریستی کە ئەندامی گرووپی «ئەحرار شام»ن، ڕایانگەیاندووە کە سەرکردەکەیان «عامر ئەلشێخ»یان وەلا ناوەو «ئەبو سلێمان»یان لە شوێنی داناوە.

لەسەر ئەم بنەمایەش، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەینیی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ململانێی نێوان تاقمە تیرۆریستییەکان لە باکوری سوریا پەرەی سەندووە.

تا ئێستا ھیچ ڕاپۆرتێک ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هۆکاری دەرکرانی «عامر ئەلشێخ» بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەم بابەتە پەیوەندی بە چڕبوونەوەی ئەم دواییەی ناکۆکیی نێوان گروپەکانی تیرۆریستانی ئەحرارۆشامەوە هەبێت.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لەم دواییانەدا ململانێی نێوان تاقمی تیرۆریستی حەیات تەحریر شام ٢٧ کوژراوی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ