تشرینی دووه‌م 11, 2022 14:57 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی گواستنەوەی نایاسایی شوێنەوارەکانی سوریا بۆ تورکیا

گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، دوای دۆزینەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان لە هەندێک ناوچەی سوریا، بەتایبەتی لە باکووری ئەم وڵاتە، ئەو شوێنەوارە کۆنانە ڕەوانەی تورکیا دەکەن و دەیفرۆشن.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لەوەتەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨دا دەستیان بەسەر شاری عەفرین لە باکوری سوریادا گرتووە، دوای دۆزینەوەی شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەم شارە، دەیاندزن و دەیانگوازنەوە بۆ تورکیا.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تاڵانکردنی شوێنەواری دێرینەی شارەکانی سوریا، بەتایبەتی ناوچەکانی «عەین دارە» و «قەڵای سەمعان»، «نەبی حوری» و «براد» لە عەفرین، بە سەرچاوەیەکی دارایی باڵا دادەنرێت بۆ گروپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا.

هەروەها ئۆپەڕاسیۆنی هەڵکەندنی ئاسەواره مێژووییەکانی سوریا له لایەن گروپه چەکدارەکانی سەر به تورکیا سەری بۆ گۆڕه کۆنەکان له خۆرئاوای پارێزگای حەلەبیش کێشاوە ، که ئەم گۆڕانه وێران و زیانی زۆریان بەرکەوتووه .

سەرپەیڤ