تشرینی دووه‌م 20, 2022 13:31 Asia/Tehran
  • فەرماندەرێکی کوردی سووریا لە بارەی ڕوودانی کارەساتێکی گەورە پاش هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ئەم وڵاتە وشداری دا

«مەزڵوم عەبدی» فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هۆشداریی دا لە ڕوودانی کارەساتێکی گەورە لە ئەنجامی بوردومانی بەرفراوانی تورکیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەزڵوم عەبدی» لە توییتێکدا نووسیویەتی: ئەم بۆردومانە هیچ سوودێکی بۆ کەس نییە.

عەبدی دەشڵێت: هەوڵدەدەین ڕێگری لە کارەساتێکی گەورە بکەین، بەڵام ئەگەر شەڕێک ڕووبدات، دەرئەنجامەکانی کاریگەری لە سەر هەموو لایەک دادەنێن.

ئەوەشی نووسیوە کە: هێرشەکان تەنیا بە ناوچەکانی ئێمەوە کە لە ئێستادا ئامانجی هێرشی دوژمنکارانەو دڕندانەن، بەرتەشک نابنەوە.

عەبدی داوای لە دانیشتوانی ناوچە بۆردومانکراوەکان کرد لە ماڵەوە بمێننەوە و ڕێنمایی هێزە ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن.

«فەرهاد شامی» بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە توییتێکدا نووسیویەتی: ئەو شارەی تاقمی تیرۆریستی داعشی تێکشکاند، لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێت.

سەرپەیڤ