چین: مۆڵ درانی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا نایاساییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین جەختی لەوە کردەوە کە جێگیرکردنی هێزی ئەمریکی لە سوریا و دزینی نەوت و گەنم لەم وڵاتە نایاساییە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی شینھۆوا، «ژائۆ لی جیان»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەی خۆیدا، بە ئاماژەدان بە باوەڕی گەلی سوریا کە دزینی نەوتی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە لە وەرزی زستاندا دەیانخاتە دۆخێکی سەخت و دژوارەوە، وتی: مۆڵ درانی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا نایاساییە و دەبێت بوەستێنرێت.
«لی جیان» هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی داتا فەرمییەکانی حکومەتی سوریا، کردەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەقاچاخبردنی سوتەمەنی، لە نێوان ساڵانی 2011 تا نیوەی یەکەمی ئەمساڵ، زیاتر لە 100 ملیار دۆلار زیانی لە دیمەشق گەیاندووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە جەختکردنەوە لەسەر ئەو ڕاستییەی کە ئەمریکا بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەمیشە بانگەشەی پشتگیریکردنی خۆی وتەنی «ڕێکمەندیی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاسا» دەکات، وتی: کاتێک ئەمریکا باس لە "رێساکان" دەکات، زۆرجار بەدوای دۆزینەوەی پاساوێک دا دەگەڕێت بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکان و درێژەدان بە هەژموونیی خۆی.
هەر لەم پێوەندییەداو بەپێی ڕاپۆرتە باوەڕپێکراوەکان، هێزەکانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە 54 تانکەری نەوتیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دزی و گواستیانەوە بۆ بنکەکانیان لە باکوری عێراق.