تەقینەوەی بۆمبایەک لە باشووری سوریادا کوژراوێک و سێ برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i413582-تەقینەوەی_بۆمبایەک_لە_باشووری_سوریادا_کوژراوێک_و_سێ_برینداری_لێ_کەوتەوە
سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک کە تیرۆریستان لە ڕۆژهەڵاتی دەرعا بەجێیان هێشتووە، هەرزەکارێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2022 08:14 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبایەک لە باشووری سوریادا کوژراوێک و سێ برینداری لێ کەوتەوە

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک کە تیرۆریستان لە ڕۆژهەڵاتی دەرعا بەجێیان هێشتووە، هەرزەکارێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی (سانا) ئەمڕۆ پێنجشەممە؛ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەک کە تیرۆریستان لە شارۆچکەی «ئەلکەرەکی ڕۆژھەڵات» لە گەڕەکێکی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریا بەجێیان هێشتبوو، میرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ کوژرا.

ھەروەھا لەم تەقینەوەیەدا کە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەرعا ڕووی داوە منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ و دوو کەسی دیکەش بریندار بوونە. هێشتا وردەکاری زیاتری ئەم هەواڵە بڵاونەکراوەتەوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی دەستەڵات لە ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە

سوپای سوریا بە هاوکاریی موستەشارییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاڵپشتیی ڕوسیا توانی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لەم وڵاتە دابخات.