کانونی یه‌که‌م 18, 2022 07:20 Asia/Tehran
  • بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا درایەبەر موشەک

بنکەی هێزەکانی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا شەوی یەکشەممە کەوتە بەر موشەک.

ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕوسی ڕایگەیاند، بنکەی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر کە گەورەترین بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، شەوی یەکشەممە بووەتە ئامانجی هێرشێکی نەناسراو ، لەو ماوەیەدا چەندین تەقینەوە لە دەوروبەری بنکە و ناوچەی سەوزایی ناو کێڵگەی ئەلعومەر ڕووی داوە.

ئاژانسی سپۆتنیک بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکانی سوریا بڵاویکردەوە کە کێڵگەی نەوتی عومەر بە شێوەیەک کراوەتە ئامانج کە دەنگی تەقینەوەکە لە هەموو گوندەکانی ئەم ناوچەیە بیستراوە.

دوای ئەم تەقینەوە قورسانە، فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ئاسمانی شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری گۆڕەپانی ئەلعومەردا فڕیون.

تا ئێستا بڕی زیانەکان و ئەگەری برینداربوونی سەربازانی ئەمریکی ئاشکرا نەکراوە.

هەروەها لە ٢٣ی ئەم مانگەدا کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بە موشەک  ئامانج.

گەورەترین بنکە ئەمریکییەکان لە تەنیشت کێڵگەی نەوتی عومەر لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور هەڵکەوتوون. کێڵگەی نەوتی عومەر گەورەترین کێڵگەی نەوتی سوریایە. لە چەند ساڵی ڕابردوودا داگیرکەرانی ئەمریکی هەوڵی دزینی سەرچاوە نەوتییەکانی سوریایان داوە.

سەرپەیڤ