مەزڵوم کۆبانێ سەرکۆنە ھێرشی سەر کوردان لە پاریسی کرد
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگهیاند، سهرکۆنهی هێرشهکهی پاریس دهکەین و جێگهی شەرمەزارییە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر،«مەزڵوم کۆبانێ» فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگهیاند، له پەیامێکدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی تویتهر پەیوەست بە ھێرشەکانی ڕۆژی ڕابردووی سەرکوردانی دانیشتووی پاریس ڕایگەیاند: ھێرشەکەی پاریس بۆ سەر کوردانی دانیشتووی فرەنسا سەرکۆنە دەکەین ولەو باوەڕەداین کە «ئیمانۆئێل مەکرۆن و دامەزراوەکانی دادپەروەریی سەرەنجام هێرشبەرەکان ئاشکرا دەکەن.
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،هێرش بۆ سەر ناوهندێکی کورد لە پاریس، پرسی کورد دەکاتە ئامانج و جێگەی شەرمەزارییە و سهرکۆنهی دهکهین.
ئاماژهی بهوهشکردووه کە، ئێمە پێمانوایە کە «ئیمانوئێل ماکرۆن» سەرۆکی فڕەنسا و دامەزراوەکانی دادپەروەری هێرشبەرەکان ئاشکرا دەکەن، پێویستە هاوکارییەکانمان لە دژی تیرۆر فراوانتر بکەین، ههروهها پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین.
جێگای ئاماژەیە،دوێنێ هەینی بههۆی تەقەکردن لە بەردەم ناوەندی رۆشنبیریی کورد «ئەحمەد کایا» لە پایتەختی فڕەنسا، سێ کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون که سهرجهمیان لە کوردانی سەربە وڵاتی تورکیا بوون.