کانونی یه‌که‌م 26, 2022 11:38 Asia/Tehran
  • هێرشی تۆپخانەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری حەلەبی سوریا

لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر گوندێکی باکووری شاری حەلەب، منداڵێکی سووری گیانی لە دەست داو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی ئەلمەیادین، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، سوپای تورکیا گوندی "تەنب"ی نزیک ناوچەی «تەل ڕەفعەت»ی لە باکوری شاری حەلەبی سوریای کردە ئامانج و لەئەنجامی ئەم ھێرشانەی تورکیادا، منداڵێکی سوری کوژراو دوو منداڵی دیکەش بریندار بوون.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش سوپای تورکیا بە هێرشی تۆپخانە ناوچەی "ئەبو ڕەسین" لە دەڤەری باکوری ڕۆژئاوای حەسەکە (رۆژهەڵاتی سوریا)ی کردە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەشدا زیانێکی بەرچاو بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی سوریا کەوت .

دانیشتوانی ناوچەکانی باکوری سوریا بێزارن لە هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا و کردەوەی بەکرێگیراوەکانی و داوا دەکەن سەرباز و بەکرێگیراوانی ئەنقەرە ئەم وڵاتە بەجێبهێڵن.

حکومەتی سوریا بوونی لەشکریانی تورکیا لە باکووری سوریای بە نمونەی داگیرکاری دەزانێت و چەندین جار داوای کشانەوەی ئەو هێزانەی تورکیای کردووە لە خاکی وڵاتەکەی.

سەرپەیڤ