دەرکردنی ئاوارە سووریاییەکان لە تورکیا
تورکیا ئەم دواییانە دەیان بنەماڵەی ئاوارەی سووریایی لەم وڵاتە دەر کردووە.
ئاماری دروست لەژماری ئاوارە سووریاییەکان کەلە تورکیا وەدەر نراون، لەبەردەس نیە. لەم بوارە بەڕێوەبەری گشتیی بەرنگاربوونەوەی کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا وتی" : لەئەمساڵ دا ١٠٩٨١٦ کۆچبەر دەرکراون.
"تاها ئەلغازی" چالاکی مافەوانی سووری وتی: لە دەورەی ئەم دواییە دەرکردنی سووریەکان بەتایبەت لە چەند گەڕەکی ئانکارای پێتەختی تورکیا پەرەی سەندووە. "غەزوان قەرەنفەل" سەرۆکی کۆمەڵی پارێزەرانی سووریایش لەم بوارە وتی: دەرکرانی ئاوارە سووریاییەکان لەئانکارا وشارەکانی تری تورکیا بنپێکردن وپێشێلکردنی یاساوڕێسای لاگری کاتیی ویاساوڕێسای مرۆڤایەتی ونێودەوڵەتیە.
هەرلەم حاڵەدا " عەبدوڵڵە سلێمان ئۆغلۆ " نووسەر وشارەزای سیاسی یش بە ڕەخنە گرتن لە دەرکردنی کۆچبەرانی سووری لە تورکیا وتی: بەپێی پیودانگە نێودەوڵەتیەکان ئەم کارە قەبوڵ کراو نیە بەتایبەت ئەمە کە هەموو بنەماڵە دەرکراوەکان و هۆی ئەم دەرکراوانە دیاری ناکرێت وبەبنەماڵەکان هیچ موڵەت ودەرفەتێک نادڕێت هەتا ماڵ ومڵکەکەیان بفرۆشن. لەم بوارە کەناڵی ئەلجەزیرە لە دۆخی خراپ وشپرزەی سووریەکان لە تورکیا هەواڵی دا.
ئەم دۆخە خراپەی ئاوارەسووریاییەکان لە تورکیا لە حاڵیکدایە کەئانکارا بۆ هەرکام لەم ئاوارانە ملیاران یوورۆی دراوی لەیەکێتی ئوروپا ، وەرگرتووە. بەپێی ئەم راپۆرتە ئیستا نزیک بە سێ ملیۆن و٦٠٠ هەزار ئاوارەی سووری لە تورکیا دەژین.
هەروەها سوپای تورکیا بەبیانووی بەرنگاربوونەوەی ترۆریستەکان، لەنزیک بە دوو ساڵ ونێولەمەوپیش بەش گەلێک لە ناوچە باکووری وباکووریەکانی ڕٶژهەڵاتی سووریای داگیر کردووە وگروپێک لە سەربازانی تورکیایی هەروا لەم ناوچانە دان ودرێژە ئەدەن بە ئۆپراسیۆن لەم ناوچانە کەئەم کارە گەڕانەوەی ئاوارە سووریەکان بۆوڵاتەکەیان تووشی کێشە کردووە.