هەڵسەنگاندنی ئەرێنی دەمیشق لە دانیشتنی وەزیرانی بەرگری سووریا و تورکیا
وەزاڕەتی بەرگری سووریا شەوی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا دیدارو چاوپێکەوتنی وەزیرانی بەرگری ئەم وڵاتە و تورکیای لەمسکۆ بە ئەرێنی هەڵسەنگاند .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا، لەبەیاننامەی وەزاڕەتی بەرگری سووریا دا هاتووە: ڕۆژی چوارشەممە چاوپێکەوتنێک لەنێوان وەزیری بەگری و بەڕێوەبەری ئیدارەی گشتیی هەواڵگری سووریا وهاوشانە تورکیەییەکانیان بە بەشداری لایەنی رووسی لە مسکۆ بەڕێوە چوو، ودوو لایەن دەستیان دایە لێکدانەوەی مژاری زۆر، وئەم دیدارو چاوپیکەوتنەیان ئەرێنی بوو. پیشتر هەواڵنیری سانا لە مسکۆ ڕاپۆرتی دابوو، کۆبوونەوەی سێ لایەنەی وتووێژی وەزیرانی بەرگری سووریا، ڕووسیا وتورکیا، ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەچووە کەتیدا هەوڵەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی ترۆریسم ، دۆخی سووریا ومژاری ئاوارەکان دراوەتە بەرباس ولێکدانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزیرانی بەرگری سێ وڵات لە سەر پێویستی وگرینگایەتی بەردەوام وتووێژی هاوبەش بەمەبستی دامەزرانی سەقام لەدۆخی سووریا وناوچە جەختیان کرد.
وەزاڕەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا لەکۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری تورکیا، سووریا و ڕووسیا لەمسکۆ هەواڵی دا و ڕایگەیاند لە لایەنەکان لەبارەی چارەسەرکرانی قەیرانی سووریا، پرس ومەسەلەی ئاوارەکان وبەرنگاربوونەوەی ترۆریسم لەسووریا وتووێژیان کرد.
لەدرێژەی بەیاننامەی ئەم وەزاڕەتخانەیەدا هاتووە: وەزیرانی بەرگری ڕووسیا ، سووریا وتورکیا، لە مسکۆ وتووێژی سێ لایەنەیان بۆلێکدانەوەی ڕێگاکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا وپێوییستی بەردەوامکرانی وتووێژ بۆ دەس ڕاگەیشتن بە سەقام لە سووریا یان بەڕێوەبرد.
هاوکات وەزاڕەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کەوەزیری بەرگری وسەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیاڕۆژی چوارشەممە لەمسکۆ لەگەڵ بەرپرسانی ڕووس دیداریان کردووە.
هەرلەم پێوەندیەدا هەواڵدەری ئاناتۆلی نێوەڕووی چوارشەممە ڕایگەیاندبوو کە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری وهاکان فیدان سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا بەمەبەستی ئەنجام دانی بڕێک دیدارو چاوپیکەوتنی ڕەسمی چوونەتە مسکۆی پێتەختی ڕووسیا.