گەییشتنی زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمریکا بە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا
سەرچاوەکانی هەواڵ گەییشتنی زیاتر لە سەد ئۆتۆمبێلی سەربازی و پاڵپشتیی سوپای ئەمریکا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایان ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممە ماڵپەڕی هەواڵدەریی "ئەلعەرەب" ، سەرچاوە خۆجێییەکان لە باکووری سووریا ڕایانگەیاندووە کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و پشتیوانی بۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا گوێزراونەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئۆتۆمبێلە سەربازی و پشتیوانییەکانی ئەمریکا کە ھەڵگری کەرەستەو تفاقی سەربازین، لە ڕۆژانی ٦ و ٨ی ژانویەی ئەمساڵ (٢٠٢٣) لە دەروازەی نایاسایی "ئەلوەلید"ی عێراقەوە چوونەتە ناو خاکی سوریاوە.
هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکان لە گەڕەکی حەسەکە ڕایانگەیاند کە پێنجشەممەی ڕابردوو هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی ٣٦ تانکەری هەڵگری نەوتی دزراوی سوریا و ٢٤ بارهەڵگریان کە گەنمی ئەم وڵاتەیان هەڵگرتبوو لە دەروازەی سنووری نایاسایی "ئەلوەلید"ەوە بۆ باکووری عێراق گواستووەتەوە.
حکومەتی سوریا گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو میلیشیا و ھێزە ئەمریکییانەی لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دا مۆڵ دراون جگە لە تاڵانکردنی نەوت هیچ ئامانجێکی تریان نییە و بوونیان نایاساییە.