باڵوێزی ئێران لە سوریا: سیاسەتی نەگۆڕی تاران پشتیوانی لە تەوەرەی خۆڕاگرییە
باڵوێزی ئێران لە سووریا وتی: سیاسەتی نەگۆڕی تاران پشتیوانی لە تەوەرەی خۆڕاگرییە و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمریکای لە ناوچەکەدا سەرشۆڕو زگار کردووە.
«مەهدی سوبحانی» باڵوێزی ئێران له سووریا، له وتووێژێکدا له گەڵ پێگەی هەواڵدەریی «ئەلعەھەد»
هۆکاری سەرەکیی سەرشۆڕو زگار بوونی ئەمریکای لە ڕۆژئاوای ئاسیادا کۆماری ئیسلامی ئێران و تەوەرەی خۆڕاگری زانی و وتیشی ،شەهید سولەیمانی بەو بزوتنەوە خۆڕاگرییەی کە دروستی کرد، بوو بە هۆکاری شکستی پیلانەکانی ئەمریکا و گۆڕانی هاوکێشەکان لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە.
سۆبحانی ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری تاوانە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا کە بووە هۆی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی، ئەوە بووە کە شکستی زۆری بەسەر ئەمریکادا سەپاندووە لە ناوچەکەدا و ئەم وڵاتە نەیتوانیوە لە ناوچەکەدا بە پشتبەستن بە نەخشەکانی ھاوکێشەیەک دروست بکات.
باڵوێزی ئێران لە سوریا جەختی لەوەش کردەوە کە ئەنجامدەرانی تیرۆرکردنی شەهید سولەیمانی توشی وەهم ھاتوون ئەگەر پێیان وایە بە تیرۆرکردنی شەهید سولەیمانی دەتوانن ئامانج و بەهاکانی لە ناو ببەن.
باڵوێزی ئێران لە سوریا ڕاشیگەیاند کە "شەهید سولەیمانی تەنها هی ئێرانییەکان نەبووە، بەڵکو هی هەموو ئازادیخوازان و خەڵکی ستەملێکراوی جیهان بووە".