کانونی دوھەم 13, 2023 22:48 Asia/Tehran
  • ڕێزنان لە سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی نەمر «قاسم سولەیمانی» لە لازقیە

مەراسیمێکی تایبەت بۆ سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەردار«حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسداران و «ئەبو مەهدی موهەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هاوڕێ شەهیدەکانیان ڕۆژی پێنجشەممە لە یانەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لازقییەی ڕۆژئاوای سوریا بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ناوچەیی ئیرنا لە دیمەشق، لەم ڕێوڕەسمە مەعنەوییەدا، فەرماندەی هێزی دەریایی سووریا، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا، پارێزگاری لازقییە، سکرتێری حیزبی بەعسی لازقییە، سەرکردەکانی پۆلیس و بەرپرسانی زانکۆی تیشرینی لازقیە و فەرماندەکانی ڕووسیا و زۆرێک لە بەرپرسان و کاربەدەستانی ئەم پارێزگایە و گروپە سیاسی و سەربازی و ڕۆشنبیری و زانستی و ئاینیەکانی لازقییە بەشداریان کرد.

دکتۆر«مەهدی سوبحانی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە میانی وتارەکەیدا لەم ڕێوڕەسمەدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم ڕێوڕەسمە گوزارشت لە دوو بابەتی گرینگ دەکات، وتی: بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە ئەوە نیشان دەدات کە گەل و حکومەتی سوریا جەماوەرێکی قەدرزانن و ئەو کەسایەتییەی کە گیانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە ئیسلام و مرۆڤایەتی و شەرەف و ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی تەکفیری بەخت کرد، بەرز دەنرخێنن.

سوبحانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەنجامدانی ئەم مەراسیمە تەنها یادکردنەوەی کەسێک نییە، بەڵکو یادکردنەوەی بیرۆکەیەک و متمانەیەک و قوتابخانەیەکە؛ قوتابخانەیەک کە ملکەچی هێز نابێت و بەرگری لە شەرەف و مرۆڤایەتی دەکات.

هەرلەم ڕێوڕەسمەدا پارێزگاری لازقیەش باسی ئازایەتیی شەهیدی نەمرسەردار«حاج قاسم سولەیمانی» و هاوڕێکانی کرد لە بەرگریکردن لە گەلی سوریا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا لاوژانێکی جوانیش لە وەسفی شەهیدی نەمر «حاج قاسم سولەیمانی» بە ناوی «ڕۆڵەی زەوی» لە لایەن کۆرسی تایبەتی لازقیە پێشکەش کرا، کە لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا.

سەرپەیڤ