کانونی دوھەم 18, 2023 18:07 Asia/Tehran
  • تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە هێرشی کردە سەر ناوچەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ئیدلبی سوریا

ناوچەی کەمکردنەوەی پەرەسەندن لە ئیدلبی سوریا لەلایەن تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە هێرشی کرایە سەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ "ئۆلیگ یگۆرۆڤ"، جێگری ناوەندی ڕوسیا بۆ ئاشتەوایی لایەنە ناکۆکەکان لە سوریا (سەر بە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا) ڕایگەیاند، ناوچەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئیدلب لە سوریا، لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو  کراوەتە ئامانج.

یێگۆرۆڤ ڕایگەیاند؛ ڕۆژی ڕابردوو هێرشێکی توند لە لایەن بنکەکانی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرەوە لە ناوچەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئیدلب لە پارێزگای لازقیە تۆمارکراوە.

ناوەندی ڕوسیا بۆ ئاشتەوایی لایەنە ناکۆکەکان لە سوریا  لە فڤریەی ٢٠١٦ دامەزراوە و بەرپرسی هەماهەنگیی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و چاودێریکردنی ناوچەکانی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە سوریایە.

با ئاماژە بەوەش بکرێت کە لە ساڵی ٢٠١٨دا سێ ناوچە کەوتنە ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریا، بەڵام ناوچەی چوارەم کە پارێزگای ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و ناوچەکانی وەک لازقیە و حەما و حەلەب لەخۆدەگرێت، تا ئێستاش لە دەستی گروپە تیرۆریستییەکاندایە و وەک باسی دەکرێت  کۆنتڕۆڵی ئەم ناوچەیە زیاتر لە ژێر دەستەڵاتی گروپی تیرۆریستی بەرەی نوسرەدایە.

سەرپەیڤ