کانونی دوھەم 18, 2023 21:06 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبا لە باشووری سوریا

سەرچاوەیەکی میدیایی باسی لە تەقینەوەی بۆمبێک لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دارا لە سوریا کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن لە دیمەشقەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە یەکێک لە ڕێگاکانی شاری دەرعای (باشووری سوریا) ئەفسەرێکی سوری کوژراوە و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوونە کە دووانیان پۆلیسن.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە سنووری شاری دەرعا ڕایانگەیاند، ھاوکات لەگەڵ تێپەڕینی گەشتێکی پۆلیس لە مەیدانی «بەسرا» بۆمبێکی پێشتر چێنراو تەقییەوە.

سەرەڕای جێبەجێکردنی بەرنامەی ئاشتەوایی ناوخۆیی و کشانەوەی گروپە تیرۆریستییە چەکدارەکان لە شاری دەرعا، ئەم شارە بەردەوام ھێرشی تیرۆریستان دژی هێزەکانی سوپا و پۆلیس بە خۆیەوە دەبینێت.

شاری دەرعا سەد کیلۆمەتر لە باشووری شاری دیمەشقی پایتەختەوە دوورە.

سەرپەیڤ