هەوڵی ئەمریکا بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی لە سوریا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئامانجی ئەمریکا لە بارەبووی بەشێک لە میدیاکانی سوریای بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی لە سوریا گەڕاندەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی کەناڵی ئەلمەیادین، وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیای دا ڕایگەیاند: ئامانجی ئەو کارەی ئەمریکا لەمەڕ تەرخان دانی ملیۆنان دۆلار بە ناوەندە میدیاییە گوماناوییەکان خەوشاندنی سیمای سوریاو دەربڕی پێداگرتنی واشێنگتۆن لەسەر چەواشەکردنی بیروڕای گشتییە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە: ئەم جۆرە بەرنامە و پڕۆژانە، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بەڕێوەدەبردرێن، بە ئامانجی پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی واشێنگتۆن لە سوریا و پاڵپشتیکردنی تیرۆریستان ئەنجام دەدرێن.
لەم بەیاننامەیەدا ھەروەھا جەخت لەوە کراوەتەوە کە: واشێنگتۆن کە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی کردەوەی چەواشەکارانە و بەهێزکردنی مافی مرۆڤ ئەم جۆرە بەرنامانە پێشنیار دەکات، بۆ خۆی ھۆکاری چەواشەکارانەترین کردەوەکانە.