کانونی دوھەم 31, 2023 21:38 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی بڕینەوەی دارەکانی عەفرین لەلایەن میلیشیاکانی سەربە تورکیاوە

میلیشیاکانی سوڵتان مورادو تیرەی حەمزەی سەربە ئەرتەشی تورکیا هەروا خەریکی بڕێنەوەی دارەکانی کانتۆنی عەفرینن.

تێکدانی سروشت و بڕینەوەی درەختەکانی عەفرین لەلایەن میلیشیاکانی سەربە تورکیا هەروا بەردەوامە.

بەپێی ئەو هەواڵە ڕاگەیاندراوە میلیشیاکانی سەر بە هۆزی حەمزە دارە زەیتونەکانی گوندی تلیفەی دەڤەری «جێندرس»یان بڕیوەتەوە.

میلیشیاکانی سوڵتان موراد جێگیر لە گوندی براوای دەڤەری شراش دارە زەیتونەکانیان بڕیوەتەوە.

لە گوندی درسیوانی دەڤەری شراش دوسەد بنەداری زەیتوون و کۆخ و چوالەیان بنکۆڵ کردوە.

لە ناوچەی «ماباتا»ش دەیان درەخت لەلایەن میلیشیاکانی سوڵتان مورادەوە لە دەوری بنکەی جەنگی هەڵکەوتوو لەو ناوچەیە بڕدراونەتەوە، شایانی باسە کە لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینییەوە تاکوو ئێستا میلیشیاکانی سەر بە تورکیا پێنج هەزار بنەداریان لە عەفرین بڕیوەتەوە.

سەرپەیڤ