شوبات 03, 2023 23:26 Asia/Tehran
  • پێکهاتنی گروپێکی چەکداریی نوێ لە باکوری سوریا

سێ گرووپی چەکداری لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ناسراو بە «سوپای نیشتمانی» لە باکووری شاری حەلەب لە سووریا لەگەڵ یەکتر تێکەڵ بوون و گرووپێکی نوێیان بە ناوی "ئەحرار ئەلشەهبا" پێکهێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی کەناڵی ئەلمەیادین ، سێ گرووپی چەکداری بە ناوەکانی "ئەحرار ئەلشام"، «بزوتنەوەی نورەدین ئەلزەنکی»و «ئەحرار تەوحید» بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و یەکگرتنەوەی خۆیانیان ڕاگەیاند.

ئەم ڕێکخراوە سەربازییە یەکەم ڕێکخراوەیە کە دژی بڕیارەکانی حکومەتی کاتی (ئۆپۆزسیۆنەکان)ی سوریا پێک دێت.

تا ئێستا هەواڵی زیاتر لەسەر ئەم گرووپە چەکدارە نوێیە لە حەلەب بڵاونەکراوەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە لە ساڵی ٢٠١٨دا سێ ناوچە کەوتنە ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریا، بەڵام ناوچەی چوارەم کە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و ناوچەکانی وەک لازقییە، حەما و حەلەب لەخۆدەگرێت، تا ئێستاش لە دەستی گروپە نەیارەکاندایە.

سەرپەیڤ