شوبات 07, 2023 10:11 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی سوریا: بایکۆتی دڕندانەی ئەمریکا دەبێته هۆی زیادبوونی شوێنھاتە نالەبارەکانی کارەساتی بوومەلەرزەکه

وەزیری دەرەوەی سوریا دوابەدوای بوومەلەرزەکەی باکوری ئەو وڵاتە، جەختی لە کاریگەریی سزا تاکلایەنەکانی ئەمریکا کردەوە لە سەر قورستر بوونەوەی شوێنھاتی ئەم کارەساتە سروشتییە.

لە ساڵی ٢٠١١ەوە یەکێتی ئەوروپاو ئەمریکا بە ئامانجی پشتیوانی لە تیرۆریستان بە بایکۆت و سزای جۆراوجۆر سوریایان کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سانا، «فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا ڕۆژی دووشەممە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ڕێکخراو و نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا ھەروەھا پێکھاتە ناحکومییەکان، کۆبوونەوەیەکی لە بینای وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەڕێوە برد.

ناوبراو لەم دیدارەدا ئەو ڕێوشوێنە حکومییانەی ڕوونکردەوە کە بە فەرمانی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆمار گیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی کارەساتی سروشتیی بوومەلەرزەکەی سوریاو ئامادەیی حکومەتی سوریای ڕاگەیاند لەمەڕ بەستێن خۆش کردن بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی  پێشکەشکردنی هاوکاریی بە پەلەی مرۆڤی بۆ هاوڵاتیانی زیانلێکەوتووی سوریا.

هەرلەم دیدارەدا وەزیری دەرەوەی سوریا جەختی لە کاریگەریی سزا تاکلایەنەکان کردەوە لە مەڕ قورستر بوونەوەی  شوێنھاتەکان ئەم کارەساتە سروشتییە.

نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش هاوخەمیی قوڵی خۆیانیان بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ بریندارەکان خواست و جەختیان لەوە کردەوە کە هەر لە یەکەم ساتەکانی بوومەلەرزەکەوە چەندین کۆبوونەوەی هەماهەنگییان لە نێوان خۆیان و سەرکردەکانی هەریەکە لە پێکھاتەو ڕێکخراوەکان ئەنجام داوە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی لێقەوماوانی سووری لەم قۆناغە چەتوون و دژوارەدا.

سەرپەیڤ