شوبات 07, 2023 14:43 Asia/Tehran
  • حەلەب و دێرەزوور دیسان ھەژێندران

ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا باسی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی نوێی کردووە لە دوو شاری باکووری سوریا.

ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا) باسی لە ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی نوێ لە هەردووک شاری حەلەب و دێرەزوور لە باکووری سوریا کردووە. ئەم بوومەلەرزانە بەهێز نەبوون و هێشتا ڕاپۆرتی ئەگەری زیانەکان بڵاونەکراونەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە زیادی کردووە. بەم پێیە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممە وە تەنیا لەو ناوچانە ٧٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوونە.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا هەشت فەلەستینی لە کاتی بوومەلەرزەکەی باکوری سوریا گیانیان لەدەست داوە.

شارەکانی حەلەب و حەما و ئیدلب لەو ناوچە سەرەکییانە بوون کە لە بەر ئەم بوومەلەرزەیە وێرانکارییەکی سەخت و قوربانییەکی زۆریان تووش بووە.

لە سوریا بەپێی دوایین ئامار هەزار و ٤٤٤کەس گیانیان لەدەست داوە و سێ هەزار و ٥٣١ کەسیش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ