مەزڵوم کۆبانی: ئامادەی یارمەتیدانی لێقەوماوانی وڵاتەکەمانین
شوبات 07, 2023 16:20 Asia/Tehran
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی ھێزەکانی بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی سەربە ھەسەدە، «مەزڵوم کۆبانی» فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات «ھەسەدە»، هاوسۆزیی خۆی و ھێزەکانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ناوچەکە دەربڕیوە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە توییتێکدا ڕایگەیاندووە: هاوسۆزین لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە هەموو خاکی سوریا ڕووی دا و نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین.
«مەزڵوم کۆبانی» باسی لەوەش کردووە کە، لە هەموو ناوچەکانی سوریا لەگەڵ گەلەکەیان وەستاون و ئامادەن دەستی هاوکاری درێژ بکەن بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو.