شوبات 09, 2023 06:45 Asia/Tehran
  • سەردانەکەی «سەردار قائانی» بۆ ناوچە بوومەلەرزە بەرکەوتووەکانی شاری حەلەب

سەرداری سەرتیپ« ئیسماعیل قائانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بەمەبەستی سەرپەرشتی کردنی ڕەوتی یارمەتی دانی خەڵکی سووریا گەییشتە شاری حەلەب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەردار «ئیسماعیل قائانی» لەکاتی سەردانیکردنی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شاری حەلەب، هەروەها سەرپەرشتیی کاری ڕزگارکەرانی ئێرانی کرد کە لە شوێنی لابردنی پاشماوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی حەلەب ئامادەبوون.

سەردانەکەی سەردار«قائانی» بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی شاری حەلەب لە کاتێکدایە کە چوارەمین فڕۆکەی هەڵگری هاوکارییە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی سوریا ئێوارەی چوارشەممە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب(باکوری ڕۆژئاوای سوریا) نیشتەوە.

«سەلمان نەواب نووری» سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەحەلەبی باکووری ڕۆژئاوای سوریا سەبارەت بە باری ئەم فڕۆکەیە ڕایگەیاند:باری فڕۆکەی چوارەمی ھاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گەلی سوریا کە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی حەلەب،داگری شەش پالێت خەیمە و سێ پالێت خورما و 15 پالێت برنج و سێ پالێت تون و دوو پالێت ماکارۆنی و دۆشاوی تەماتەیە.

پێشتریش سێ فڕۆکەی هاوکاری لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە بەهێزەکەی ئەم دواییەی سوریا گەیشتبووە ئەم وڵاتە.

فڕۆکەی یەکەم بارەکەی لە فڕۆکەخانەی دیمەشق دابەزاند، فڕۆکەی دووەمیش لە فڕۆکەخانەی حەلەب نیشتەوە و فڕۆکەی سێیەمیش لە لازقیە نیشتەوە و لەوێ بارەکەی دابەزاند.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان و تێکشکاندنی گەمارۆ ئابوورییەکانی ڕۆژئاوا لە دژی گەلی سووریا لە نێو وڵاتانی دۆستی سووریادا پێشەنگ بووە.

سەرپەیڤ