شوبات 10, 2023 14:28 Asia/Tehran
  • شەشەمین فڕۆکەی فریاگوزاریی ئێران گەییشتە سوریا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، شەشەمین فڕۆکەی ھەڵگری هاوکاریی مرۆڤیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی سوریا لە فڕۆکەخانەی لازقییە نیشتەوە.

«عەلیرەزا فەدەوی» ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لە «لازقیە» لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند: دووھەمین فرۆکەی ھەڵگری هاوکاری مرۆڤیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، داگری ١٩ تۆن یارمەتیی جۆربەجۆر بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەی باکوری ڕۆژئاوای سوریا ، گەیشتووەتە لازقیە.

پێشتریش دوو بارەفڕۆکەی هاوکاریی پێویست لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕەوانەی دیمەشق و دوو باریش ڕەوانەی  حەلەب کراوەو ئەمەش دووھەمین فڕۆکەی ھەڵگری یارمەتییەکانی ئێرانە کە ڕەوانەی لازقییە دەکرێت و بەم پێیە ھەتا ئێستا شەش فڕۆکەی ھەڵگری یارمەتی و ھاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لۆ خەڵکی لێقەوماوی سووریا لە خاکی ئەم وڵاتەدا نیشتوونەتەوە.

بوومەلەرزە ٧.٨ ڕیختەرییەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە شەشەمی فڤریە لە پێنج پارێزگای سوریادا زیانێکی زۆری بەجێ هێشت، جگە لە زیانی ماددی، زیاتر لە سێ هەزار کەسیش گیانیان لەدەست دا. بەهۆی قورس بوونی بوومەلەرزەکەوە پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان ھەڵکشێت.

سەرپەیڤ