شوبات 19, 2023 13:35 Asia/Tehran
  • هێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر دوو بنکەی ئەمریکی لە سوریا

سەرچاوە خۆجێییەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ڕایانگەیاندووە، دوو بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لەم ناوچەیە بە هێرشی ڕۆکێت کراونەتە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا شەوی یەکشەممە وایان بڵاو کردەوە کە دوو بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لەم ناوچەیە کە یەکێکیان دەکەوێتە نزیک کێڵگەی نەوتی «ئەلعومەر» و ئەوی دیکەیان لە نزیک کێڵگەی گازی «کۆنیکۆ»یە بە هێرشی ڕۆکێت کراونەتە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیکیش ڕایگەیاندووە کە سێ موشەک بەر بنکەی «ئەلعومەر» کەوتووە و ئاگری گرتووە.

بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا پێشتریش گەلێکچەندین جار کراونەتە ئامانجی هێرشی موشەک و ڕۆکێت.

حکومەت و گەلی سوریا گەلێک جار ناڕەزایەتی خۆیانیان بەرامبەر داگیرکرانی ئەم وڵاتە لە لایەن سوپای ئەمریکاوە دەربڕیوە.

سوپای ئەمریکا پاڵپشتی میلیشیاکانی ناوچەکانی باکورو باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات و بەتایبەت ڕێگە بە تاڵان کردنی سەرچاوەکانی وزەی ئەم وڵاتە دەدات.

سەرپەیڤ