شوبات 23, 2023 22:10 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ناڕەزایانەی منداڵانی سوریا لە سەرجەم قوتابخانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکان

منداڵانی سوریا گردبوونەوەیەکیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سزاکانی دڕندانەی سەر وڵاتەکەیان ئەنجامدا.

سەرکردەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە ١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠ەوە سزاو بایکۆتێکی هەمەلایەنەیان بەسەر گەلی سوریادا سەپاند لە قەواخی بڕیارنامەی «سزای قەیسەر» کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە گۆنگرێسی ئەم وڵاتە پەسەندکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ منداڵانی سووری بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتیی خۆیان لە بەرامبەر سەپێندرانی سزاکان بە سەر وڵاتەکەیان و داخوازیی هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە لە هەموو قوتابخانەکانی ئەم وڵاتە و مەیدانە سەرەکییەکانی هەموو پارێزگاکان گردبوونەوە.

منداڵانی سوریا وێڕای ئیدانەکردنی ئەو سزا دڕندانەیە کە بەسەر نەتەوەی سوریادا سەپێنراون، هاودەنگیی خۆیان لەگەڵ نیشتیمانەکەیان ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ