ئادار 16, 2023 16:54 Asia/Tehran
  • مەرجەکانی «بەشار ئەسەد» بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان،کشانەوەی تورکیا لە سوریاو وازهێنان لە پشتیوانی کردنی تیرۆر

سەرۆک کۆماری سوریا کشانەوەی تورکیا لەو وڵاتە و وەستاندنی پشتیوانی لە تیرۆری وەک مەرجی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاگەیاند.

سوپای تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، نزیکەی سێ ساڵە بەشێک لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریای داگیرکردووە و تا ئێستاش کۆمەڵێک سەربازی تورکیا لەو ناوچانە ئامادەن.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک، «بەشار ئەسەد» سەرۆککۆماری سوریا ڕایگەیاند: پرسی دیدار لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا، پەیوەستە بە گەییشتن بە قۆناغێک کە تورکیا بە ڕوونی و بەبێ هیچ تەفرەدانێک ئامادەیە بە تەواوی لە تورکیا بکشێتەوە و دۆخەکە بگەڕێتەوە بۆ پێش دەستپێکردنی شەڕ لە سوریا.

«بەشار ئەسەد» دووپاتی کردەوە، ئەگەر ئەو مەرجانە جێبەجێ نەکرێن، ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە بەهای چییە و بۆچی دەبێت بکرێت؟

دیمەشق بوونی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی باکووری سوریا بە "پێشێلکردنی یەکپارچەیی و سەروەریی نیشتمانی ئەم وڵاتە و کردەوەیەکی داگیرکەرانە دەزانێت و داوای کشانەوەی خێرای سوپای تورکیا لەو ناوچانە دەکات.

 

سەرپەیڤ