ئادار 23, 2023 18:38 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی خۆپیشاندان لە عەفرین دوای کوژرانی چوار کەس لەلایەن تیرۆریستانی سەر بە تورکیاوە

دوای کوژرانی چوار هاووڵاتیی سووری لەلایەن تیرۆریستانی سەر بە تورکیاوە، خەڵکی عەفرین لە قەزای جەندەرێس گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای کشانەوەی سوپای تورکیا و تیرۆریستانی سەر بەو وڵاتەیان لە عەفرین کرد.

دوای کوژرانی چوار هاووڵاتیی سووری لەلایەن تیرۆریستانی "ئەحرارولشەرقیە"ی سەر بە تورکیا لە ناحیەی "جەندەرێس"ی عەفرین، خۆپیشاندانێک دژی ئەو چەکدارانە لە عەفرین بەڕێوەچوو، خەڵک لەم خۆپیشاندانەدا داوای کشانەوەی ھێزەکانی سوپای تورکیاو تیرۆریستانی سەر بەم سوپایە لە عەفرینیان کرد.

لە شەوی نەورۆزدا ھاوکات لەگەڵ بەرپاکرانی ئاهەنگی نەورۆز، چەکدارانی "ئەحرارولشەرقیە" هێرشیان کردە سەر خەڵک و لە ئەنجامدا چوار کەسیان کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

خۆپیشاندەران لەو گردبوونەوەیەدا خوازیاری کشانەوەی حکومەتی تورکیاو میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بوون لە عەفرین و هەروەها ڕایانگەیاند کە تا ئەوکاتەی ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژییە سزا نەدرێن نەریتی ئەسپەردەکردنی قوڕبانییەکان جێبەجێ ناکەن.

رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوی کۆمەڵکوژکردنی خێزانێکی کورد لەسەر ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز لە عەفرین بڵاو کردووەتەوەو تێیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە،تورکیاو گرووپە چەکدارەکانی نزیکی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تێوەگلاون و داواش لە ئەنقەرە دەکات، پشتیوانی لە گرووپە چەکدارەکان نەکات.

سەرپەیڤ