ئادار 24, 2023 14:58 Asia/Tehran
  • بنکەی ئەمەریکا لە سوریا درایە بەر موشەک

کەناڵی ئەلمەیادین هەواڵی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی سوریای بڵاوکردەوە.

ماوەیەکی زۆرە سوپای ئەمریکا و میلیشیاکانی ھاوپەیمانیان لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی نایاسایی بوونیان هەیە و جگە لە تاڵانکردنی سامانی نەوت و گەنمی ئەو وڵاتە، چالاکیی دژی گەل و هێزەکانی سوریاش ئەنجام دەدەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزووری سوریا بە ھۆی چەند مووشەکێکەوە کراوەتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)ش بە ئامانجگیرانی بنکەی سەربازی ئەم وڵاتە لە پارێزگای دێرەزۆری سوریای پشتڕاست کردەوە.

سەرپەیڤ