ئادار 26, 2023 14:12 Asia/Tehran
  • گروپێکی عێراقی بەرپرسایەتیی هێرشی سەر لەشکریانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی سوریای لە ئەستۆ گرت

گروپێکی عێراقیی ناسراو بە «لیوای غالبون» وێڕای وشداری دان بە لەشکریانی ئەمریکی بەرپرسایەتیی هێرشکردنە سەر بنکەی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئەستۆ گرت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، گرووپی "لیوای غالبون"ی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە یەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی سەر بە «لیوای غالبون» توانیان فڕۆکەخانەی «ڕەمیلان» لە سوریا کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە داگیرکراوە، نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە بکەنە ئامانج.

لەم بەیاننامەیەدا، بە ئاماژەدان بە دانپێدانانی داگیرکەرانی ئەمریکی لەمەڕ ئەمەی کە ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەم وڵاتە کوژراون و یان بریندار بوونە، ھاتووە: ئەم ئۆپەراسیۆنە و ئۆپەراسیۆنەکانی دیکە کە دواتر ئەنجام دەدرێن، لە ئاراستەی وەڵامدانەوەی ڕەوای تاوانی دژ بە فەرماندەکانی خۆڕاگری و هەروەها تاوانە دڕندانە و تیرۆریستییەکانی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئەنجامدراون.

"لیوای غالبون"ی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەنیازە زانستێکی وردتر بە چەکی پەرەپێدراو لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا ئەنجام بدات و تا کشانەوەی بەتەواوەتیی هێزی داگیرکەری ئەمریکی لە عێراق، ئەمریکییەکان ئاسایش لە عێراق و دەرەوەی عێراق بە خۆیانەوە نابینن .

سەرپەیڤ