نیسان 02, 2023 21:43 Asia/Tehran
  • گەشتی شاندی وەزارەتی دەرەوەی سوریا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لە مۆسکۆ

شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا دیمەشقی بەرەو مۆسکۆ بە جێ ھێڵا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی ڕووسیا کە لە پەیوەندی لەگەڵ پێشهاتەکانی سوریا بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، «ئەیمەن سۆسان» بریکاری وەزیری دەرەوەی سوریا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی شاندەکانی سوریا، ئێران، ڕووسیا و تورکیا بەڕێوەدەچێت.

شاندی سوریا ڕۆژی ٣ی ئاپریل واتە سبەی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ڕووسیا و ئێران ئەنجام دەدات و دواتریش لە ٤ی ئاپریل دا بەشداریی کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکە دەکات.

«سۆسان» ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی سەرەکیی شاندی وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەم گەشتەدا بە تایبەتی گفتوگۆکردنە لەسەر کۆتایی هاتنی مۆڵ درانی لەشکریانی تورکیا لە سوریا و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵات و بابەتەکانی پەیوەست بە شەڕی دژی تیرۆر.

هاووڵاتیانی سووری دانیشتووی ناوچەکانی باکوری ئەم وڵاتە، کە بێزارن لە هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیاو کردەوەی بەکرێگیراوەکانی، چەندین جار بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان داوایان لە سوپای تورکیا کردووە وڵاتەکەیان بەجێ بهێڵن.

سەرپەیڤ