نیسان 11, 2023 04:52 Asia/Tehran
  • پشتڕاستکردنەوەی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن «سێنتکام»ەوە

ڕێکخراوی تیرۆریستیی "بارەگای سەرکردایەتیی ناوەندیی" سەر بە سوپای ئەمریکا ناسراو بە "سێنتکام" ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەکەی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا پشتڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێنتکام ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو هێزانەی لە بنکەی «کۆنیکۆ» لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیر بوونە بە مووشەک هێرشیان کراوەتە سەر.

سێنتکام وەک هەمیشە بانگەشەی کردووە کە ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، سەرچاوە هەواڵییەکان هێرشی موشەکیان بۆ سەر بنکەیەکی نایاسایی ئەمریکا لە کێڵگەی گازی کۆرینکۆ لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕاگەیاند کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سوریاوە.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشە موشەکییەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

سەرپەیڤ