نیسان 17, 2023 06:05 Asia/Tehran
  • چوار سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا بریندار بوون

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە لە هێرشی موشەک و تۆپخانەی چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە باکووری سوریا، چوار سەربازی ئەم وڵاتە بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم وەزارەتخانەیە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: سەربازە بریندارەکانی تورکیا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە بە توندی وەڵام دەدەنەوە.

دەوڵەتی تورکیا کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان دا داناوە، بە بیانووی شەڕی ئەو گرووپانە زیاتر لە دوو ساڵە، هێرشی نایاسایی بۆ سەر باکووری عێراق و باکووری سوریا ئەنجام دەدات.

ئەم هێرشە نایاساییانە لە کاتێکدا بەردەوامن کە بەغدا و دیمەشق گەلێک جار ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کردووە و بە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و سوریایان زانیوە.

سەرپەیڤ