نیسان 17, 2023 20:38 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی ئیمارات بۆ «بەشار ئەسەد» بە بۆنەی ڕۆژی سەربەخۆییەوە

سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە بۆنەی ساڵیادی سەربەخۆیی سووریا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی "وام"، « شێخ محەممەد بن زاید ئالی نەهیان» سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی سوریا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا کرد و ساڵیادی سەربەخۆیی سوریای لە بەڕێزی و خەڵکی وڵاتەکەی کرد .

«شێخ محەمەد بن ڕەشید ئالی مەکتوم» جێگری سەرۆکی ئیماراتیش کە هاوکات سەرۆکوەزیران و حاکمی دوبەیە، هەروەها «شێخ مەنسور بن زاید ئالی نەهیان» جێگری سەرۆکی ئیمارات کە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری کۆشک و کاروباری سەرۆکایەتییە لە ئیمارات دا، پەیامی پیرۆزبایی هاوشێوەیان بۆ بەشار ئەسەد نارد.

سوریا هەموو ساڵێک ١٧ی ئاپریل کە هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی فەرەنسا لە سوریا لە ساڵی ١٩٤٦، وەک ڕۆژی نیشتمانی و سەربەخۆیی وڵاتەکەی دەکات بەجێژن.

سەرپەیڤ