نیسان 18, 2023 16:24 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عەرەبستان گەییشتە دیمەشق

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان گەییشتە دیمەشق و لەگەڵ سەرۆکی سوریا کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری دەرەوەی عەرەبستان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆبووەوە و وتووێژی کرد.

هەفتەی ڕابردوو «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا دوای ١٢ ساڵ تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵات لەسەر بانگهێشتی فەرمیی عەرەبستان چووە ڕیاز.

لە دیدارەکەی «فەیسەڵ میقداد» لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە هەوڵ درا بۆ گەییشتن بە چارەسەرەیەکی سیاسی لە بارەی قەیرانی سوریا و چارەسەرێک کە ببێتە هۆی پاراستنی یەکڕیزی و یەکپارچەیی و ئاسایش و سەقامگیریی ئەم وڵاتە.

ڕۆژێک دوای سەفەرەکەی «فەیسەڵ میقداد» بۆ عەرەبستان، ڕیاز میوانداری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاوکاری و عێراق، میسر و ئوردن بوو بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی سوریا.

سەرپەیڤ