ھەسەدە دەستگیر کردنی سەرکردەیەکی داعشی ڕاگەیاند
هێزهکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێک توانیویانە سەرکردەیەکی داعش لە گردوپەری دێرەزوور دەستگیر بکەن.
هێزهکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) رایگهیاندووە، لە میانەی ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی لە لادێکانی رۆژهەڵاتی دێرەزوور، یەکە تایبەتەکانیان سەرکردەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و سەرۆکی شانە تیرۆریستییە چالاکەکانی ناوچەکەیان دەستگیرکردووه.
هێزهکانی سوریای دیموکرات بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ھەر لەم پەیوەندییەدا دەری کردووە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ئەو سەرکردە دەستگیرکراوەی داعش لە بواری گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و پارە بۆ شانەکانی ڕێکخراوەکەیان چالاکیی ئەنجام داوە.
وەک لە راگهیهندراوەکەدا باسی کردووە، ئەم ھەڵمەتی دەستگیرکردنە لە شارۆچکەی «جەدید بەکارە» ئەنجامی گرتووەو سەرکردەکەی داعش لە جەنگەی ھەوڵی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و پارە بۆ شانەکانی ڕێکخراوەکەیان لە دێرەزور و ناوچهکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکراوه.
له راگهیهندراوهکهی ههسهدهدا هاتووه، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە هەوڵەکانیان، بۆ پاراستنی سەقامگیری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕێگەی لێدانی شانە تیرۆریستییەکانی داعش و دەستگیرکردنی سەرکردە و ئەندامەکانیان کە هەڕەشە لە دانیشتوانی ئەم ناوچانە دهکهن.