May 08, 2023 14:34 Asia/Tehran
  • پێشهاتەکانی جیهانی عەرەب، تەوەرەی گفتوگۆکانی بەشار ئەسەد لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات بوون

سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە وایان بڵاو کردەوە کە «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ «شێخ محەمەد بن زاید ئالی نەهیان» سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەبارەت بە هاوکاریی هاوبەش و پێشهاتەکانی جیهانی عەرەب ئەنجام داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمی سوریا (سانا)، لەم وتووێژەدا ئەسەد پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە مەڕ دامەزراندنی یەکڕیزی و باشترکردنی پەیوەندییە عەرەبییەکان بە مەبەستی پتەوکردنی هاوکاریی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتان و جەماوەری عەرەب دەربڕی.

هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییە بەردەوامەکانی نێوان سووریاو ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە زۆر بواردا تاوتوێ کران.

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتنی خۆیان لەگەڵ پلانی گەڕانەوەی سوریا بۆ ئەم یەکێتییە ڕاگەیاند.

لەنۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١١ کۆمکاری عەرەبی ئەندامێتی دیمەشقی هەڵپەساردو سزای سیاسی و ئابووریی بەسەردا سەپاندن.

سەرپەیڤ