بۆچوونی کەسایەتییەکان لە بارەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە)
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەر لە سەرەتاوە (بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی) بەرگری لە چەوساوەکان و خەباتی دژ بە ستەم و ستەمکارانی وەک فەرهەنگ و قوتابخانەیەک لە جیهان و بە تایبەتی لە ناوچەکەدا چەسپاند.
ئەندازیار مەحمود عیبروش مامۆستای زانکۆی کۆبانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری تۆڕی جیهانیی سەحەر لە کۆبانی:
شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەر لە سەرەتاوە (بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی) بەرگری لە چەوساوەکان و خەباتی دژ بە ستەم و ستەمکارانی وەک فەرهەنگ و قوتابخانەیەک لە جیهان و بە تایبەتی لە ناوچەکەدا چەسپاند.
ئێمە بە ڕوونی بینیمان کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سوورە لە سەر بەرگری و پشتیوانی کردنی خەڵکی ستەملێکراو و چەوساوەی ناوچەکە کە داکۆکیی ناوازەی لە گەلی سوریا لە شەڕی داعش، بەرەڤانی کردن لە گەلی فەلەستین لە دژی ڕژێمی خوێنمژی زایۆنی (ئیسرائیل)، بەرگری لە خەڵکی بێ دەرەتانی عێراق، تونس و یەمەن نموونەی ئەم پشتیوانییە بوون.