وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا: هاوپەیمانان ۳۱۵ پێشێلکاریی ئاسمانییان لەماوەی مانگێکدا لە سووریا ئەنجام داوە
تهمووز 03, 2023 14:51 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا ۳۱۵ جار سنوری ئاسمانی سووریا یان پێشێل کردووە
ئۆلێگ گۆرینۆڤ، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "پێشێلکارییەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئامانجدار و سیستماتیکن".
هەر بەپێی راگەیەندراوی ناوەندی ڕووسیا لە وەزارەتی بەرگری، ئەو پێشێلکارییە گوماناویانە لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵی ناکۆکی و یاداشتنامەی دوو قۆڵی بۆ سەلامەتی فڕۆکەوانی لە سووریا لە نێوان ڕووسیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا دێتە ئاراوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە "پێشێلکارییەکان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە".