توركیا هێرشی كردە سەر باکووری سوریا و ژمارێک کەسیش كوژراون و بریندار بوون
هێزەكانی سوپای توركیا بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشی زەمینی بۆسەر ناوچەكانی سنوری مەنبەج لە باکوری سوریایان دەستپێكرد و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكانیش تا ئێستا چوار منداڵ كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.
بەگوێرەی ئاژانسی ANF، بەرەبەیانی ڕۆژی یەكی ئەیلول چەكدارانی سەر بە ڕژێمی ئەنقەرە هێرشیانكردە سەر زۆرێك لە گوندەكانی باكور و ڕۆژئاوای مەنبەج، لەبەرامبەریشدا ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج دەستبەجێ لە هەمو خاڵەكاندا وەڵامی هێرشەكانی دایەوە و شەڕ دەستیپێكرد.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لە گوندی میحسنلی كە دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج، لە هێرشی سەرەتاییدا چوار منداڵ كوژراون، هێشتا زانیاری ورد لەبەردەستدا نییە.
شێرڤان دەروێش وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، هێرشی سەر گوندی ئێون دادات لە باكوری منبج تێكشكێندرا، شەڕیش لە گوندەكانی موحسنلی، عەرەب حەسەنو، ئوم جلود، سێیادە و دەندنێیێ لە باكور و ڕۆژهەڵاتی شارەكە بەردەوامە.