تشرینی یه‌که‌م 07, 2023 11:55 Asia/Tehran
  • بەردوامیی پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر سوریا

تورکیا دیسان بۆ دووەمین شەوی لەسەر یەک ، لە هێرشێکی ئاسمانیدا هەڵیکوتایە سەر بنکە و مەتەرێزەکانی پەکەکە لە باکووری سوریا.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا شەوی ڕابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم وڵاتە دەستیان داوەتە پەلاماردانی هێزە کوردەکانی باکووری سوریا. ئەم وەزارەتخانەیە وتیشی کە لەم پەلامارانەدا پازدە بنکە و حەشارگە وهەمماری پەکەکە بۆردومان کراون. ژێدەرە خۆجێیەکان لە سوریا، پەلاماری تورکیا بۆ سەر ناوچەگەلێکی دەڤەری "قامیشلوو"، "کۆبانێ"، "دێرک"، "عەین عیسا"، "ئەبووڕاسین" و کانیە"ی پشت راست کردۆتەوە. شایەتحاڵان لە ناوچەی "دێرک" راپۆرتیان داوە کە تورکیا پەلامارەکانی شەوی ڕابردووی بە سێ فڕۆکەی جەنگی ئەنجام داوە.

 وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا هەروەها باسی کوژرانی بیست و شەش چەکداری پەکەکە لەوان چەن کاربەدەستێکی باڵای ئەم گرووپەی کردووە، راپۆرتەکان باس لەبەردەوام بوونی پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا لە دواساتەکانی ڕۆژی ڕابردوو دەکەن. 

شایانی باسە دیمەشق بە جاران ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەرامبەر بە پەلامارەکانی سوپای تورکیا و بنپێکردنی سەروەریی سوریا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

سەرپەیڤ