کانونی یه‌که‌م 26, 2023 12:00 Asia/Tehran

فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوریای دیموکراتیک (هه‌سه‌ده‌) له‌په‌یامێکدا وێڕای هۆشداری دان له‌باره‌ی هێرشه‌کانی تورکیا بۆرسه‌ر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ، رایگه‌یاند، تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ شه‌ڕه‌نگێزی و نادروسته‌کانی خۆی و به‌رده‌وام کێشه‌ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌کات.

مه‌زڵوم کۆبانێ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ پلاتفۆڕمی ئێکس نوسیویه‌تی، "به‌رده‌وامیدان به‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر ژێرخان و ماڵ و ژیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ باکور و رۆژهەڵاتی سوریه بۆ سێیه‌مین جار له‌ ساڵێکدا له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ به‌ جێبه‌جێکردنی سیاسه‌تی داگیرکردن و برسیکردنه‌ که‌ به‌تاوانی جه‌نگ هه‌ژمارده‌کرێت".

فەرمانده ی هەسەده وتیشی، "له‌کاتێکدا هاوڵاتیانی باکور ورۆژهەڵاتی سوریا سه‌رقاڵی خۆئاماده‌کردنن بۆ پێشوازیکردن له‌هاتنی ساڵی نوێ به‌و ئومێده‌ی که‌ ئارامی و دڵنیاییان پێببه‌خشێت و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵَ هاوپه‌یمانه‌کانمان بۆ دروستکردنی سه‌قامگیریی و ئاشتی له‌ ناوچه‌که‌، تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ شه‌ڕه‌نگێزی و نادروسته‌کانی خۆیی و به‌رده‌وام کێشه‌ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌کات".

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش کوژرانی ژمارێکی دیکە لە هێزە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، پێی داگرت؛ تورکیا هێرشەکانی بۆسەر باکوری عێڕاق و سوریا بەردەوام دەکا.

تورکیا لەساڵانی ڕابردوودا بە ئیدیعای بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە هەر رۆژ ناوچەیەکی خاکی سوریاو عێراقی داگیرکردو وەک هێزێکی داگیرکەر، باجێکی قورسیشی لەو وڵاتانەدا داوە.

سەرپەیڤ