کانونی یه‌که‌م 26, 2023 11:00 Asia/Tehran

سوپای تورکیا ئەمرۆ ناوەندەکانی خزمەت و راژەکاریی گەیاندنی قامیشلۆی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، چوار کەس کوژران و نۆ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە هەواڵییەکان لەباکوری سوریا، سوپای تورکیا ئەمڕۆ چەند ناوەندی راژەکاری گەیاندنی لە شاری قامیشلۆ بۆردومان کرد کە لەو بۆردومانەدا، دە کەس کوژران و بریندار بوون و خەساری زۆریش لەو ناوەندانە کەوت.

سوپای تورکیا لەکاتێکدا ئەمڕۆ جارێکی دیکە چەند ناوچەیەکی باکوری سوریای بۆردومان کرد کە ئەردۆغان لە چەند رۆژی ڕابردوودا هەڕەشەی کردبوو ، پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆسەر سوریاو عێراق، ڕاناگیرێ.

حکومەتی تورکیا لەساڵانی رابردوودا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی نەیارانی، بەشگەلێکی بەرفراوانی عێڕاق و سوریای داگیرکردووە.

سەرپەیڤ