ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی جیهانی سەبارەت بە ڕوخاندنی ژێرخانەکانی ناوچە کوردیەکانی سووریا
ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی جیهانی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی دا ڕایگەیاند کە دیپۆرتی دەربەدەرو پەرتەوازە سووریایەکان لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان و ڕوخاندنی ژێرخانەکانی ناوچە کوردیەکانی سووریالەلایەن تورکیاوە نایاساییە.
چاودێری مافی مرۆڤی جیهانی واتە "ئیچ ئاڕ دەبلیۆ" لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی دا ڕایگەیاندوە کە تورکیا لە پەلامارەکانی بۆسەر ناوچە کوردیەکانی سووریا بەنیازە ژێرخانەکانی ئەو ناوچانە کاول بکاو هاوکات ئاوارە سووریایەکان بە زۆرەملی بنێرێتەوە بۆ سووریا.
لە ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوەدا وێڕای ئاماژە بە پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریاو جێگیربوونی نایاسایی چەکدارانی ئەمریکی لە سووریا، وتراوە کە ئەو بارودۆخە ئاسایشی سووریای خستۆتە مەترسیەوەو لەلایەکی دیکەشەوە تورکیا بە هەزاران پەناخوازی سووریایی بەشێوەی نایاسایی گەڕاندۆتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
ئادام کوگل"ی جێگری کارگێڕی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ئیچ ئاڕ دەبلیۆ لەو پەیوەندیەدا ڕایگەیاند کە درێژەی پەلامارەکانی تورکیاو گروپەکانی سەر بەو وڵاتە بۆسەر هاووڵاتیانی سووریایی و بوومەلەرزە کارەساتبارەکەی چەند مانگی ڕابردوو کە دۆخی ئابووری ئەو وڵاتەی شپرزە کردوە خەڵک پێویستیان بە فریاگوزاری و یارمەتی مرۆیی هەیە، بۆیە پێویستە تورکیا بە زوویی ئەو پەلامارانەی ڕابگڕی و دەستبەرداری ڕوخاندنی ژێرخانە ستراتیژیکیەکانی ئەوناوچانە بۆوێنە کارەباو ئاووی بەملوێن هاووڵاتی سووریایی ببێ.