شوبات 20, 2024 14:00 Asia/Tehran

میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بەردەوام خەریکی تیابردنی ژینگە و بڕینی هەموو چەشنە داری چیا و کوێستانەکانی عەفرینن و چیاکانی ئەم ناوچەیان تەواو ڕەشووڕووت و بێ دار و درەخت کردووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین - سوریا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە میلیشیاکانی سەر بە تورکیا خەریکی تیابردنی سرووشت و ژینگەی عەفرینن بە بڕینەوەی دارەکانی ئەم ناوچەیە، بەتایبەت بە بڕینەوەی دارزەیتوونەکانی  دەڤەری ناوچە بلبلی عەفرین ئەم ناوچەیان تەواو چۆڵ و بێ دار و درەخت کردووە.

ئەم ناوەندە سورییە لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە میلیشیاکانی سەر بە فیرقەت هەمزەت ماوەی سێ مانگە خەریکی بڕینەوەی هەزاران داری دارستانەکانی بەڕوو و زەیتوونی چیا و کوێستانی گوندەکانی "بێکێ"، "شینگلێ"، "عەلی کارا" و "توپەل"ی سەر بە شاری بلبلن کە ڕووبەری سەرجەمیان دەگاتە دە هەزار هیکتار و ئەم چەکدارانەی سەر بە تورکیا ئەو دارانە وەک ئاوردوو و خەڵووز لە بازاڕەکانی سوریا و تورکیا دەفرۆشن.

لە راپۆرتی ئەم ڕێکخراوەیەدا هەروەها هاتووە: میلیشیاکانی ناسراو بە "جەیشولنخبە"ـیش هەروەها چل و پێنج داری زەیتوونی شاروومەندێکی سوریان لە گوندی "مەیدانکێ"ی شاری شەرای سەر بە عەفرین بڕیوە. 

سەرپەیڤ