ئادار 19, 2024 10:00 Asia/Tehran

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ئەمریکا، ئینگلیز، فەڕانسە و ئاڵمان سەبارەت بەو وڵاتە، ئیدیعا باسکراوەکان لەو بەیاننامەی، بە نیشانەی دووڕوویی سیاسی و رەوشت نزمیی ئەوان زانی.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، چوار وڵاتی ئەمریکا، ئینگلیز، فەڕانسە و ئاڵمان لەماوەی سێزدە ساڵی ڕابردوو لە ڕێی کەلک وەرگرتن لە هەموو ئامرازە جەنگیەکان بەدژ سوریا، درێژەیان داوە بە ڕەوتی دوژمنکارانەیان بەرامبەر بەو وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە درێژەی بەیاننامەکەی خۆیدا وێڕای شەرمەزارکردنی بەیاننامەی ئەو چوار وڵاتە رۆژاواییە، ئەو کردەی لە ئاراستەی درێژەی سیاسەتی تێکدەرانەی ئەو وڵاتانە بەدژ سوریا، دووپات بوونەوەی تۆمەت پاڵدانی پڕووپووچ لەو وڵاتە، پەرەپێدانی پڕووپاگەندە بۆ ناوزڕاوکردنی سوریاو بەلاڕێدابردنی روانگەی جیهانیان لە پێشێلی بەرفراوانی مافی مرۆڤ لە پەیوەندیی لەگەڵ گەلی سوریادا زانی.

لە درێژەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە، ئیدیعای دەوڵەتانی ئەو چوار وڵاتە لەمەڕ گرینگی دانیان بە کۆتایی هێنان بە ئێش و مەینەتی خەڵکی سوریا، تەنیا سەلمێنەری دووڕوویی سیاسی و ڕەوشت نزمیی ئەوانە بۆ شاردنەوەی شوێنهاتەکانی کارەساتباری کردەی زۆربێژانەو نایاسایی سەپێندراو لەلایەن ئەوانەوە دەرحەق بە گەلی سوریا.

سەرپەیڤ